ئەردۆغان: ناتوانرێت برایەتی تورك-كورد-عەرەب بشێوێنرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: توركیا لەسایەی بەڕێوەبردنی لەلایەن تیمێكی متمانەپێكراو لە سەلامەتیدایە.
وتیشی: شۆڕشی سوریا بە فو ناكوژێتەوە لەناوخۆی وڵاتیشدا ناتوانرێت ئەو بەهانەیەی زۆر ئارەزوی دەكرێت ئەنجام بدرێت و ناشتوانن برایەتی توركیا-سوریا، هەروەها تورك-كورد-عەرەب بشێوێنرێت و ئیرادەیان بۆ پێكەوە ژیان تێكبدرێت.
ئەردۆغان وتیشی: ناتوانن لە روانگەی رۆژئاوایییەكانەوە لە وڵاتێكی دراوسێ بڕوانن كە پەیوەندی سەدان ساڵ برایەتی و 911 كیلۆمەتر سنوریان هەیە لەگەڵیدا، بۆیە هاوشێوەی هەمو بەشەكانی سوریا چاودێری چارەسەری هەمو پرسەكانی كوردنشین دەكەن و زامنی ئاسایشی كوردەكان دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group