مەسرور بارزانی و ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنەو هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتی عیراق و سوریا تاوتوێ كراون.
راشگەیەنراوە، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەگرنگی پێگەو رۆڵی هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی وڵاتەكەی كردوەتەوەو هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە زوترینكاتدا، چونكە لە بەرژەوەندی هەمو لایەكدایەو وەستانی زیانێكی زۆری بە بودجەی گشتی عیراق گەیاندوە.
لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی دوپاتمیكردوەتەوە كە هەرێمی كوردستان هەمو پابەندییەكانی خۆی لە چوارچێوەی بودجەدا جێبەجێ كردوە بۆیە پێویستە بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم وەك قەوارەیەكی فیدراڵی و دەستوری بنێرێت.