نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لەسەرۆكی نوێی لوبنان دەكات و جەخت لەپتەوكردنی هاریكاریی نێوانیان دەكاتەوە.
لە پەیامێكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە جۆزیف عۆن كردوەو تیایدا رایگەیاندوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆكی لوبنان پیرۆزبایی لە فەخامەتی سەرۆك ئەلعیماد جۆزاف عۆن دەكەم هیوادارم لەسەركردایەتیكردنی لوبنان بەرەو سەقامیگری و گەشەسەندن سەركەوتوبێت.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، جەخت لە پتەوكردنی هاریكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و لوبنان دەكەینەوە بە جۆرێك كە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان بكات.