لە بەغدا بەدواداچون بۆ موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ژمارەیەك پەرلەمانتار لەشاری بەغدا بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد سەبارەت بە ناردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەیاوەری پەرلەمانتاران خەلیل غازی و سۆران عومەر سەردانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵیان كردو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاریی و بەڕێوەبەری گشتی بودجە پێشوازییان لێكرا.
راشیگەیاندوە، ئامانج لە سەردانیكردنەكە بەدواداچون بوە بۆ شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی گشتیی بە تایبەتی موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی هەرێم لەساڵی 2024.
جێی ئاماژەیە تائێستا موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی 12یان وەرنەگرتوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەڵێت موچەی هەر 12 مانگەكەی ساڵی 2024 ی ناردوەو وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، نەنێردراوە لەو نێوانەدا موچەیەكی فەرمانبەران چارەنوسی نادیارە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group