حكومەتی نوێی سوریا بەنیازە بە سەدان هەزار فەرمانبەر فەسڵ بكات

24 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەشێكی فەرمانبەرانی سوریا خۆپیشاندانیان لەدژی بڕیارێكی ئیدارەی كاتی دەستپێكرد بەهۆی بڕیارێكی فەسڵكردنی فەرمانبەران.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، ژمارەیەك لەفەرمانبەرانی سوریا خۆپیشاندانیان دژی لێدوانێكی محەمەد ئەبا زەید وەزیری دارایی حكومەتی كاتی سوریا ئەنجامداوە كە رایگەیاندوە، دەسەڵاتی كاتی سوریا نیازی هەیە 300 هەزار فەرمانبەری كەرتی گشتی فەسڵ بكات بەتۆمەتی بنبڕكردنی گەندەڵی، ئەم لێدوانە فەرمانبەرانی سوریای هێنایە سەر شەقام و داوایانكرد دەسەڵاتی كاتی سوریا بڕیاری ناڕەوا بەرامبەر فەرمانبەران دەرنەكات، چونكە فەرمانبەران و دانیشتوانی سوریا بە رەوشێكی ناسەقامگیری داراییدا تێدەپەڕن و  حكومەتی كاتیش متمانە لەدەستدەدات.
باس لەوەشكراوە، پێوەرەكانی فەسڵكردنی ئەو فەرمانبەرانە جگە لەوەی كە دیارینەكراوە ژیان و گوزەرانیانی خستوەتە مەترسییەوە، هەروەها فەرمانبەرانیش بڕیارەكانی حكومەتی كاتی وادەبینن كە خێران و هیچ پلانێكی پێشوەختەیان لەبارەوە بۆ نەكراوە، لەكاتێكدا دەسەڵاتی كاتی سوریا بڕیاریداوە موچە زیاد بكات، بەڵام ئەو زیادكردنە تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە ناكەونە ناو چوارچێوەی بڕیارەكانیانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group