سروە عەبدولواحید: وەزیری داریی عێراق موچەی 11 مانگی موچەخۆرانی هەرێمی ناردوە

15 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی پارەی هاتوو بۆ موچە لە ساڵی 2024 ژمارەیەكی جیاواز دەخاتەڕو.
سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئای نیوز رایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە و داتاكانی لیژنەی دارایی، كورتهێنان لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە.
باسی لەوەشكردوە، پاساوی نەناردنی موچەی مانگی (12)ی ساڵی پار، لەلایەن عێراقەوە بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە كە داهاتی نانەوتی بەدەست نەگەیشتوە، بەڵام ئەمە بابەتێكی دیكەیە.
سروە عەبدولواحید ئاشكراشیكردوە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، 11 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری ناردوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەمە راست نیە، چونكە 10 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری رەوانە كردوە، كە ئەمەش دەكاتە موچەی 11 مانگی موچەخۆرانی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group