نەخۆشخانەی هیوا ئاماری توشبوانی شێرپەنجەی بڵاوكردەوە

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە لەشاری سلێمانی، ‎راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری نەخۆشییەكەی بۆ ساڵی 2024 بڵاوكردەوە.
لە راپۆرتەكەی نەخۆشخانەی هیوادا هاتوە، ‎كۆی ژمارەی توشبوانی شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی لەساڵی رابردودا بریتیبوە لە 3 هەزارو 310 توشبوی نوێ كە 210 توشبویان لە تەمەنی منداڵیدان.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە لە خشتەیەكدا باوترین 10 جۆری نەخۆشی شێرپەنجەی بڵاوكردوەتەوە كە شێرپەنجەی مەمك زۆرترینیانەو لەو ساڵەدا 647 توشبو تۆماركراون و پاش ئەویش شێرپەنجەی سییەكان هاتوە كە 223 توشبو تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group