بارزانی و سودانی: باشترین رێگە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان پابەندبونە بە دەستور

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شاع سودانی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شەیاع سودانی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و لە میانەی دیدارەكەدا تاوتوێی پێشهات و ڕوداوەكانی سەر گۆڕەپانی وڵات و ناوچەكە كرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تاوتوێی دۆسیە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێكخستنی پابەندبونە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم كرا، لەسەر بنەماكانی دەستور و ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا پەسەندكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، باس لە پێویستی پشتیوانیكردنی حكومەتی فیدراڵی و سەركەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەی كرا، بەشێوەیەك كە خواستەكانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت.
هەردولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكاندا كرد، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكان و لابردنیان لە وڵاتدا، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەمو گەلی عێراق بەدی بهێنێت و ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی پتەوتر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group