حكومەتی نوێی سوریا داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی نوێی سوریا داوای لەئەمریكا كرد لەپێناو سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی وڵاتەكەدا تەواوی سزاكانی سەر وڵاتەكەی هەڵگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا راگەیانراوێكی لەبارەی سوككردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر سوریا بڵاوكردۆتەوەو تیایدا باسلەوەكراوە كە سزاكان لەگەڵ روخانی رژێمی ئەسەد رەوایەتی لەدەستداوە ئیدی كاریگەری نەرێنیی دەكەنە سەر گەلی سوریا.
لە راگەیانراوەكەدا ئاماژەش بەوەشكراوە كە لە پێناو دەستەبەركردنی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیدا لە سوریا داوادەكەن سزاكان هەڵبگیرێن، پێشوازیش لەبڕیاری لێخۆشبونی شەش مانگی دەكەن كە رێگە دەدات بە جموجوڵی هەندێك وزەو گواستنەوەی پارە بەئامانجی ئاسانكردنی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group