حاڵەتێكی ناسەقامگیری هەورە بروسكەو بارانبارین رو لە هەرێم دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
شارەزایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتو حاڵەتێكی ناسەقامگیری هەورە بروسكەو بارانبارین رو لە هەرێم دەكات
 ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لە رۆژی دووشەممە 6-1 لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سورو نزمەپاڵەپەستۆی باكوری ئەفریقا شەپۆلێكی بەهێزی باران و تەرزەو هەورە بروسكە ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاواو باكوری سعودیە دەگرێتەوە بەشێوەیەكی مامناوەندو لاواز كاریگەری بۆ سەر زۆربەی ناوچەكانی باشورو ناوەڕاستی عیراق دەبێت و ناوبەناو تاوە باران و هەورە بروسكە چالاك دەبێت.
راشیگەیاندوە،  رۆژی سێشەمەی داهاتو شەپۆلەكە بەلاوازی دەگاتە بەشێكی ناوچەكانی باشوری هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە لەهەندێك شوێندا ئەگەری نمە باران و هەورە بروسكەی كورت خایان دەبێت. 
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، بەگشتی تاماوەیەكی زۆرو نادیار بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان ئەگەری باران و شەپۆلی باش نیەو كەشوهەوای وشك و كەمبارانی درێژە دەكێشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group