ئێران رۆژانە زیاتر لە 8 ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ عیراق دابین دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی كارەبای عیراق بڵاویكردەوە، لەئێستادا ئێران رۆژانە هەشت ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا لە باشوری عیراق دابین دەكات.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتەكە لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، چوار هێڵی ئێرانی بە عیراقەوە بەستراونەتەوە كە بەپێی باری ناوخۆیی ئێران بەشێوەیەكی پچڕپچڕ كاردەكەن، ئەو وزەیەی كە ئێران بۆ عیراق دابینی دەكات رۆژانە 1100 مێگاواتە، بەڵام ئەم وزەیە بەپێی بارودۆخی كەشوهەوا دەگۆڕێت بەو پێیەی هەندێك هێڵ بە بەردەوامی لەكار دەكەون، لەكاتێكدا یەكێك لە هێڵەكان بە توانای كەمتر كاردەكات بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما لەئێران.
موسا ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێران بە فەرمی رایگەیاندوە كە بەهۆی كاری چاككردنەوەوە ناردنی غاز بۆ بەغداو ناوچەكانی ناوەڕاستی راگرتوە بەڵام تەنها بۆ باشور دابینی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group