بڕی 50 ملیار دینار لە تۆمەتبارانی دزی سەدە وەرگیراوەتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای كرد، حكومەتی عیراق توانیویەتی نزیكەی 50 ملیار دینار لەو كەسانە وەربگرێتەوە كە تێوەگلاون لە دۆسیەی گەندەڵی ناسراو بە (دزی سەدە). 
عالیە نوسەیف ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئۆپراسیۆنەكانی دژی گەندەڵی ئەو تۆمەتبارانەش دەگرێتەوە كە تێوەگلاون لە دۆسیەی ساختەكاریی خانوبەرە.
نوسەیف رۆڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و دەستەی دەستپاكی بەرزنرخاند لە كەمكردنەوەو بڵاوبونەوەی گەندەڵی و دادگاییكردنی ئەو كەسانەی پەیوەندییان پێوەی هەیەو وتی، حكومەت توانیویەتی نزیكەی 50 ملیار دینار لەو تۆمەتبارانە وەربگرێتەوە كە تێوەگلاون لە دۆسیەی دزی سەدە، هەروەها سەركەوتنی دیكە بەدەستهاتوەو بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەكان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە ماوەی ساڵی 2024 دا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كراون.
ئەندامەكەی لیژنەی دەستپاكی دوپاتیشیكردۆتەوە، لەدوای دەستگیر كردنی ئەو تۆمەتبارانە زۆربەی وەزارەت و پارێزگاكان لیژنەی لاوەكیان پێكهێنا بۆ راگرتن و بەفیڕۆدانی دارایی گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group