كۆرۆنا لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ...مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
پێنج ساڵ لەمەوبەر ڤایرۆسی سارس-كۆڤ-٢ لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا و بۆ یەكەمجار مرۆڤی تووش كرد و پەتایەكی بێ وێنەی هەڵگیرساند كە كاریگەری زۆری لەسەر جیهانی هەبوو
 لە كاتێكدا توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ڕێگەی ڤاكسینەوە نیشاندرا، بەڵام هێشتا زۆر پرسیار لەبارەی سەرچاوە و بڵاوبوونەوە و كاریگەرییە بەردەوامەكانی سەرهەڵدەدات.
لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە سەری هەڵدا، زانایان پێیان وایە كە ڤایرۆسەكە لە شەمشەمەكوێرەوە سەرچاوەی گرتووە، و لەوانەوە گواستراوەتەوە بۆ ئاژەڵی دیكەی وەكو ڕاكۆن یان مشك، كە لە بەرامبەردا تووشكردنەكەی بۆ مرۆڤ لە بازاڕی ووهان گواستووەتەوە، سەرەڕای ئەمانە، هەندێك ناڕوونی ماوەتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی تاقیگە لەو شارەدا كە پەیوەندییان بە لێكۆڵینەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، ئەمەش گومان لەسەر دزەپێكردنی ڤایرۆسەكە لە یەكێك لەو تاقیگانە دروست دەكات
لە ڕووی كاریگەرییەكانیشەوە، پەتاكە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن كەسی كوشتووە، بەپێی خەمڵاندنەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی. گروپە بەتەمەنەكان تا ئێستاش بەرەوڕووی ئاڵۆزییەكان دەبنەوە، بەو پێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا مەترسی دروست دەكات، سەرەڕای گەشەسەندنی گەورە لە كوتان و بەرگری لە دژی نەخۆشییەكە
هەرچەندە ڤاكسینەكان یارمەتیدەر بوون لە كەمكردنەوەی مردن، بەڵام پاراستن لە تووشبوون بە هەوكردنی سووك دوای چەند مانگێك لە وەرگرتنی ژەمە دەرمانەكە دەست بە كەمبوونەوە دەكات، لێكۆڵینەوەكان لەسەر ڤاكسینی نوێ بەردەوامن، وەك ڤاكسینی لووت كە زاناكان هیوادارن پارێزگاری زیاتر لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە بكات
ئێمە شاهیدی سەرهەڵدانی چەندین جۆری جیاواز بووین، كە لە ساڵی ٢٠٢١ بە "دێلتا" دەستی پێكردووە، كە توانای كاریگەری زیاتری لەسەر نەخۆشەكان نیشانداوە، پاشان جۆری “ئۆمیكرۆن” لە كۆتایی مانگی نۆڤەمبەری هەمان ساڵدا هات، كە بە خێرایی بڵاوبووەوە و بووە هۆی زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەكان، بەڵام بەزۆری نیشانەكانی كەمتر توندی لێدەكەوێتەوە لە چاو “دێلتا زانایان بەردەوامن لە چاودێریكردنی ژێرچە جیاوازەكانی ئۆمیكرۆن كە لە ئێستادا زاڵن بەسەر جیهاندا، هاوكات بەردەوامن لە هەوڵەكان بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە بۆماوەییانەی كە لەوانەیە لە ڤایرۆسەكەدا ڕووبدەن.
لە كاتێكدا ڤاكسینەكان سەركەوتوو بوون لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی پەتاكە، بەڵام "سارس-كۆڤید-٢" بەشێكە لە واقیعی تەندروستی جیهانی، و پێویستی بە هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی و بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنەكانی لەلایەن كۆمەڵگەی زانستییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group