نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، ئۆباڵی كێشەی مووچە بە پلەی یەكەم لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە، چونكە نایەوێت پرسی ناردنی 50٪ی داهاتی ناوخۆ یەكلابكاتەوە.
كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بۆ هیچ یەك لە پرسەكانی رادەستكردنی داهات و تەوتین حكومەتی هەرێم هەنگاوی نەناوە، ئەمەش هۆكاری چارەسەرنەكردنی كێشەی مووچەیە.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە، كە ئەگەر حكومەتی هەرێم پێی وایە دۆخێك دێتە پێشەوە كە لەبەرژەوەندییەتی و سەنگ و قورسایی هەرێم لە بەغدا زیاتر دەبێت، ئەمە خەیاڵە.