دوای چەندین رۆژ بەردەوام بون، پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەشاری سلێمانی كۆتاییهات.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا محەمەد رەسوڵ جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەشاری سلێمانی بەسەركەوتنی پێشانگاكەو بەشداریەكی زۆری خوێنەرانی كتێب لە تەواوی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات.
راشیگەیاند: ئەم پێشانگایە كە 200 ناوەند لە 12 وڵاتەوە بەشداربون بە 40 هەزار ناونیشانەوە لەماوەی 11 رۆژی پێشانگاكەدا نزیكەی 500 هەزار سەردانیكەری پێشانگاكە هەبوە ئەمەش جێی دڵخۆشیە.
راشیگەیاندوە، ئەو كتێبانەی فرۆشراون بەپێی ئەو داتایانەی كۆكراونەتەوە بەڕێژەیەكی زۆر كتێبی كوردی بون، هەروەها كتێبی ئینگلیزی بەڕێژی دوەم هاتوە لە فرۆشتندا پاشان فرۆشی كتێبی عەرەبی بەڕێژەی سێیەم تۆمار كراوە.