نەوا-
باڵیۆزی توركیا لەعیراق 40 هەزارو 600 نەمامی پێشكەش بە پارێزگای دهۆك كردو لە پاركێكی گشتیی لە سەنتەری شارەكە چێنران.
ئانل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك رایگەیاند: ئەم جۆرە نەمانەی بۆ شاری دهۆك دیاریكراون بۆ خاك و كەشوهەواكەی گونجاون تا ببێتەی مایەی زیادبونی رێژەی سەوزایی بۆ شارەكە بەنیازیشن لە شارەكانی دیكەش ئەم جۆرە چالاكیانە ئەنجام بدەن و بەردەوام دەبن لە پڕۆژەی نەمام چاندن و زیادكردنی رێژەی سەوزایی.
لەلایەن خۆشیەوە پارێزگاری دهۆك رایگەیاند: توركیا یەكێكە لەو وڵاتە گەورانەی ئێمە زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵیدا هەیە، لە روی سیاسی و كلتوریش پەیوەندی باشمان لەگەڵیاندا هەیە، بۆیە خواستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كۆماری توركیا دوپاتدەكەینەوە.