ئاڵتون: دەبێت وزە ئامڕازێك بێت بۆ هاریكاریی نەك ببێتە سەرچاوەی ململانێ

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی توركیا رایگەیاند، رۆژئاوا سەرچاوەكانی وزەی لە جیهان بۆ سودی خۆی قۆستوەتەوە.
فەخرەدین ئاڵتون سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی توركیا لە كۆڕبەندی وزەی ئیستانبوڵ جەختیكردەوە، وزە لەسەر ئاستی جیهانی یەكێكە لە گرنگترین خاڵەكانی كێبڕكێی جیۆسیاسی، مێژوی جیهانی سەردەم و داگیركارییە، رۆژئاوا سەرچاوەكانی وزە لە جیهان بۆ سودی خۆی قۆستوەتەوە، توركیاش كار دەكات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی و ئازادی لەسەر ئاستی جیهان لە رێگای وەبەرهێنانەكانی لە كەرتی وزەدا.
وتیشی: یەكێك لە ئامانجە گرنگەكانی كۆڕبەندی وزەی ئیستانبوڵ بنیاتنانی كۆڕبەندی هاریكارییە لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لە بواری وزەدا، توركیا باوەڕی بەوەیە كە دەبێت وزە لەسەر ئاستی هەرێمیی و جیهانیی ئامڕازێك بێت بۆ هاریكاریی نەك وەك سەرچاوەی ململانێ و قەیرانەكان بەكاربهێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group