نەوا-
ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش توركیاو عیراق پەیوەندی بازرگانی ریشەداریان هەیە.
لەكۆبونەوەی گشتی شاندی بازرگانی توركیا-عیراق كە لە بەغدا بەڕێوەچو داود رایگەیاند، عیراق و توركیا لە زۆر بواردا هاوبەشی سەرەكی و ستراتیژین قەبارەی بازرگانی هاوبەش لە نێوان هەردو وڵاتدا گەیشتوەتە ئاستێكی پێوانەیی، ئەمەش نیشانی دەدات كە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوانمان قوڵ بوەتەوە.
وتیشی: كۆمەڵە پرۆژەیەكیان پەرەپێداوە كە هانی وەبەرهێنەران و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی توركیا دەدەن لە عیراق كاری وەبەرهێنان بكەن، پرۆژەی رێگای گەشەپێدانیش گرنگترین پرۆژەی ستراتیژیە كە عیراق دەستیپێكردوە.
وەزیری بازرگانی عیراق لەبەشێكی تردا وتی: بەمنزیكانەدا یەكەمین كۆبونەوەی كۆمسیۆنی هاوبەشی ئابوریی و بازرگانی عیراق-توركیا دەستپێدەكات هەنگاوێكی گرنگە لە بەدامەزراوەییكردنی كارە هاوبەشە دوقۆڵییەكان.