نەوا-
لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە شاری ئیستانبوڵ زیاتر لە 200 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر كران.
لەوبارەیەوە عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكدا لە قەزای ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ، 242 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێداگرن لەسەر روبەڕوبونەوەی كۆچبەرانی نایاسایی و قاچاغچیانی كۆچبەران و لەو ئۆپراسیۆنەدا 370 پۆلیس و 93 كارمەندی ئیدارەی كۆچ بەشداربون و تیایدا 242 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران، رێكاری یاسایی بۆ دیپۆرتكردنەوەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانە دەستیپێكردوە.