وەزیری داهاتوی دەرەوەی ئەمریكا دەستنیشان كرا

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ماركۆ روبیۆ سیناتۆری پارتی كۆماریی لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەستنیشان دەكات.
تیمی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە حكومەتی نوێی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، ماركۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەستنیشان كراوە.
پێشتر میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردبویەوە كە دۆناڵد ترەمپ بە نیازە ماركۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەستنیشان بكات، ناوبراو بەوە ناسراوە كە هەڵویستی توندی بەرامبەر بە ئێران و چین هەیەو پاڵپشتی بەهێز لە ئیسرائیل دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group