نەتەوە یەكگرتوەكان: لوبنانییەكان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردۆتەوە، تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان، یەك ملیۆن و 400 هەزار كەس ئاوارەبون.
نوسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە جنێڤ لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی هێرشە كوشندەكانی ئیسرائیلەوە تا دێت ئاسایشی خۆراك لە لوبنان خراپتر دەبێت، تائێستا بەهۆی هێرشەكانی ئەو وڵاتەوە بۆ سەر لوبنان، 3 هەزارو 100 كەس كوژراون، هەروەها یەك ملیۆن و 400 هەزار كەسیش ئاوارە بون.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەیدا باسی لەوەكردوە، لەئێستادا ئەو كەسانەی دانیشتوی لوبنانن پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group