نەوا-
بڕیارە لوتكەی سەركردەكانی گروپی 20 بۆ ئەمساڵ لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەبچێت و تیایدا گۆڕانكارییەكانی ئێستای جیهان بە چەند تەوەرێك تاوتوێ بكەن.
بڕیارە كۆبونەوەی لوتكەی گروپی 20 لە 18 و 19/11 لە ریۆدۆ جانیرۆی وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەبچێت و لەبارەی ناوەڕۆكی گفتوگۆكانیشەوە فەخرەدین ئاڵتون لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاویكردۆتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی سەركردەكانی گروپی 20 دەگاتە ئەو وڵاتەو لە سێ دانیشتنی جیاوازی لوتكەكەدا سەركردەكان لە ژێر تەوەری سەرەكی (دروستكردنی جیهانێكی دادپەروەرو هەسارەیەكی پایەدار) ئاڵوگۆڕ بیروڕا دەكەن.
راشیگەیاندوە كە ئەردۆغان لە چوارچێوەی لوتكەكەدا هەروەها پلانی هەیە كە لەگەڵ سەركردەكانی G20 و سەرۆكی دەوڵەت و حكومەتەكانی بەشداربوی لوتكەكە دیدارو گفتوگۆ ئەنجام بدات.