بەرهەمی رۆژانەی سوتەمەنی فڕۆكە لە عیراق زیاتر لە 2 هەزار تۆنە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردەوە، بەرهەمی رۆژانەی سوتەمەنی فڕۆكە 2 هەزارو 500 تۆنەو یەك هەزاری لێ هەناردە دەكەن.
حامید یونس بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن رایگەیاندوە، بڕی بەرهەمهێنانی سوتەمەنی فڕۆكە گەیشتۆتە 2 هەزارو 500 تۆن دوای پڕكردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەكان لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) هەناردەی دەرەوە دەكرێتـ تائێستا بڕی یەك هەزار تۆن هەناردە دەكەن ئەمەش سەركەوتنێكە لەو زنجیرە سەركەوتنانەی لە كەرتی پاڵاوتندا بەدەستهاتون .
حامید یونس راشیگەیاندوە، گرنگی هەناردەكردنی سوتەمەنی فڕۆكە، یەكەم بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی داهاتە بۆ گەنجینەی حكومەت، دوەمیش گەیشتنە بە بەرزكردنەوەی كوالیتی سوتەمەنیی بەتایبەت سوتەمەنی فڕۆكە، چونكە پێویستە كوالیتی ئەو سوتەمەنییە بۆ فڕۆكەی مەدەنی بەرزبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group