بریارە ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عیراق بكات

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمڕۆ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەكات.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی گەشتە دیپلۆماتییەكەیدا بۆ ناوچەكە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران  بە سەرۆكایەتیی شاندیكی حكوومەتیی كۆماری ئیسلامی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیكەی باڵای حكوومەتی عێراق دیدار و گفتوگۆی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بریارە سەبارەت بە بەهێزكردن و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی تاران – بەغدا لە لایەنی ئابووری و ئەمنییەوە لەگەڵ دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستین و لوبنان گفتوگۆ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group