نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی ئیدارەی وزەی ئەمریكا، عیراق ئاستی هەناردەكردنی نەوتی بۆ ئەمریكا بەرزكردۆتەوە.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، هەناردەی نەوتی عیراق و پێكهاتەكانی بۆ ئەمریكا 54 ملیۆن و 917 هەزار بەرمیل بوەو لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوەكراوە كە عیراق لە ماوەی مانگی تەمموزدا 8 ملیۆن و 868 هەزار بەرمیلی هەناردە كردوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت كە بەراورد بە هەناردەكردنەكانی لە مانگی حوزەیراندا زیادیكردوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوەو چەند مانگێك ژمارەی پێوانەیی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەشێكی بۆ توانای عیراق بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و بەرزبونەوەی خواستی جیهانیی بۆ نەوت دەگەڕێتەوە.
رونیشكراوەتەوە، كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو و پێكهاتەكانی ئۆپێك بۆ ئەمریكا لە ماوەی 7 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 270 ملیۆن و 853 هەزار بەرمیل بوەو سعودیە لە پلەی یەكەمی لیستی وڵاتانی هەناردەكاردایە بەڕێژەی 79 ملیۆن و 404 هەزار بەرمیل لە هەمان ماوەی ساڵدا.