ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش بۆ سەر چەكدارانی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستیپێكرد

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هێزە ئەمنییەكانی عیراق و حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان بۆ سەر پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لە چوار میحوەری رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوك دەستیپێكرد.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی لیوای 16ی حەشدی شەعبی بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عیراق، ئۆپراسیۆنێكیان لە چوار میحوەری رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركوك دەستپێكردوە.
راشیگەیاندوە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكە راوەدونانی چەكدارانی داعشە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كەركوك.
ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە دوای ئەوە دێت رۆژی 2ی ئەم مانگە هێزەكانی سوپای عیراق لە ناوچەی دۆڵی زەغیتونی باشوری پارێزگای كەركوك كەوتنە ناو بۆسەیەكی داعشەوەو لە ئاكامدا چوار سەرباز كوژران و سێی دیكەش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group