سودانی: بەردەوامبن لەسەر ناردنی هاوكاری بۆ غەزەو لوبنان

03/10/2024 عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق تیمی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكانی راسپارد بەردەوامبن لە ناردنی هاوكاریی بۆ غەزەو لوبنان.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ تیمی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكاندا كۆبۆتەوەو تیایدا هەوڵەكانی ئەو تیمەی بەرزنرخاندوە كە لەدوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە پێكهێنراوە، هەروەها گفتوگۆی جێبەجێكرنی ئەو پلانانەیان كردوە كە لەسەر رۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدراون.
ئاماژە بەوەشكراوە كە سودانی تەئكیدی كردۆتەوە حكومەت و گەلی عیراق خواستیانە هاوكاری گەلی فەڵەستین و لوبنان بكەن لەو دۆخە سەختەی تێی كەوتون، بۆئەوەش سودانی تیمەكەی راسپاردوە هاوكاری رێكخراو پێشكەشی ئاوارەكان بكەن و بیگەیەننە دەست زیانلێكەوتوان لەناو لوبنان بێت یاخود فەڵەستین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group