پارێزگاری هەولێر: رەنگە ئەو پاشاگەردانیەی لەهەندێك شار هەبوە لەهەولێر نەبوبێت

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بودجەمان لەهیچ شارێكی تر زیاتر نییە بەڵام ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش دەكرێن رەنگە هی ئەوەبێت شاری هەولێر پاشاگەردانی تیادا نەبێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكداو لە وەڵامی پرسیارێكدا كە بۆچی جێبەجێكردنی پرۆژەكان لەهەولێر زیاترن بەراورد بە شارەكانی تر وتی: زۆرجار باسی ئەوەمان كردوە هەولێر دینارێكی لەهیچ شارێكی تر زیاتر وەرنەگرتوە ئەگەر بەپێی بەركەوتن بوبێت ئێمە هەمیشە گلەیی ئەوەمان هەبوە كە هەولێر مەغدور ترە بە ژمارەی دانیشتوانی بە كێشەكانی لەفراوانی شارەكەو زۆربونی ژمارەی دانیشتوانی، تا ئەمڕۆش 344 هەزار ئاوارەو پەنابەر لەشاری هەولێر هەن رەنگە لەشارەكانی تر بەو جۆرە نەبێت.
وتیشی: هەولێر هیچ بودجەیەكی جیاوازی لەشارەكانی تر وەرنەگرتوە هەر شارێك بەپێی بەركەوتەی خۆی بودجەی وەرگرتوە، بەڵام لە هەولێر رەنگە ئیدارەیەكی باشتری هەبوبێت و هەوڵەكان جدی تر بوبن، رەنگە ئەو پاشاگەردانیەی لەهەندێك شار هەبوە لەهەولێر نەبوبێت و بوبێتە هۆكاری ئەوەی بەدروستی كارەكان ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group