وەزارەتی دارایی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران

12 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە توانای دابەشكردنی مووچەیان بۆ مانگەكانی داهاتوو هەیە و دەڵێت، لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، هەموو ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن كە وەزارەت توانای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی نییە بۆ مانگەكانی داهاتوو ناڕاستن و وەزیری دارایی هیچ لێدوانێكی نییە لەوبارەیەوە. 
جەختیشیكردەوە لەوەی، پابەندن بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەكان و تەنانەت حەشدی شەعبی لەكاتی خۆیدا و بەپێی یاسا و ئەو سیستمەی كاری پێدەكرێت.
داواشی لە راگەیاندن و میدیاكان كرد، دوای پڕوپاگەندە و هەواڵی هەڵە نەكەون و پشت بە سەرچاوە رەسمییەكان ببەستن بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group