تەقینەوە ئەلكترۆنییەكان ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراقی كۆكردەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانییدا داوایكرد پشكنینی ورد بۆ ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بكرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانی كردوە كە لە میانیدا گفتوگۆكراوە لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی عیراق.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا بارودۆخ و پێشهاتە ئەمنییەكانی لوبنان و تەقینەوەكانی ئەو وڵاتە تاوتوێ كراون و جەختكراوەتەوە لە گەیاندنی یارمەتییە پزیشكی و مرۆییەكان بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان.
هەر لە كۆبونەوەكەدا سودانی داوای لە ئەنجومەنەكە كردوە بەر لە هاوردەكردنی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان پشكنینی وردیان بۆ بكەن، بۆئەوەی دوربن لە هەر ئەگەرێكی هاككردن، داواشیكردوە كە لە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری ئەلكترۆنی ورد ترو وریاتربن.
ئەم كۆبونەوەیە دوای ئەوە دێت لە رۆژانی رابردودا  بەهەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی بێتەل كە بە پیجەرو ئایكۆم ناسراون لە ژمارەیەك ناوچەی لوبنان تەقینەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس بونە قوربانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group