21 هاوڵاتی بیانی لەكاتی بەزاندنی سنوری سلێمانی بەقاچاخ دەستگیركران

19/09/2024
نەوا-
فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق رایگەیاند، 21 كەس كە هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازی وڵاتانی ئاسیان لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركران.
فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، هێزەكانی فەوجی سێی لیوای سێی پاسەوانی سنور توانیان 21 كەس دەستگیربكەن كە هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازی وڵاتانی ئاسیان.
ئاشكراشیكرد، ئەو تۆمەتبارانە هەوڵی بەزاندنی سنورەكانیان داوە بە شێوەیەكی نایاسایی لە سنورە ئیدارییەكانی پارێزگای سلێمانی و دەیانویست بەقاچاخ بچنە ئەو پارێزگایەوە و سنورەكان ببەزێنن.
باسی لەوەشكردوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەكان دەستبەسەركراون و ڕاپۆرتی بنەڕەتی دەستگیركردنیان بۆ ڕێكخراوە، ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیش لە بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group