نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە نوسراوێكی فەرمی لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات و چەند داواكارییەك پێشنیاز دەكات.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە نەسراوێكی فەرمیدا رایگەیاندووە، بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگیی لەنێوان دوو مافی دەستووری هاووڵاتییان كە یەكەمیان مافی خۆ بەربژێركردن و دەنگدانە ئەوەی دیكە مافی هەموو كەسێكە لە ژینگەیەكی سەلامەتدا بێت، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەكان داوایەك ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە داوا دەكات كۆمیسیۆن لەگەڵ ڕێكخراوە ژینگەییەكان لە هەماهەنگیدا بێت بۆ ئەوەی سەرپێچیكاران و دەستدرێژیكارانی سەر ژینگە لەكاتی بانگەشە سزا بدرێن.