لە روداوەكەی كەناڵی ئینگلیزدا 12 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
دوای بەدواداچونەكان دەركەتوە كە ژمارەی كۆچبەری ناو بەلەمەكەی كەناڵی ئینگیز نزیكەی 70 كەس بون و 12یان گیانیان لەدەستداوە.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردۆتەوە، ئەو بەلەمەی كۆچبەران كە لە كەناڵی ئینگلیز ژێر ئاو كەوت توانراوە 50 كەس رزگار بكرێن، دوای بەدواداچونەكانیشیان دەركەوتوە نزیكی 70 كۆچبەر لەناو بەلەمەكەدا بون  و 12 یان گیانیان لەدەستداوەو لانیكەم دوو كەسیش بێسەروشوێن بون.
دەزگاكە ئاماژەشیكردوە كە بەپێی زانیارییەكان كەسێكی رزگاركراو تەندروستیان ناجێگیرە، ئەگەر هەیە ژمارەی گیان لەدەستدانەكان بەرز بێتەوە، ناسنامەی ژمارەیەكی زۆری كۆچبەرەكانیش ئاشكرا بوە كە ئەفریقین.
بەپێی ئامارەكان لەمانگی 1ی ئەمساڵەوە نزیكەی 25  كۆچبەر لە هەوڵی پەڕینەوەدا لەو كەناڵە گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بەساڵی رابردوش ئامارەكان بەرزبونەتەوە چونكە بەهۆی ژێرئاوكەوتنەوە 12 كۆچبەر لەو ساڵەدا گیانیان لەدەستدا بو.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group