عیراق زیرەكی دەستكرد دەخاتە ناو پرۆگرامەكانی خوێندنەوە

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، زیرەكی دەستكرد دەخەنە ناو پرۆگرامەكانی خوێندنەوە.
رەغد شابەندەر لێپرسراوی جێبەجێكردنی زیرەكی دەستكرد لە نوسینگەی راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، ئامانجیان پێشخستنی كاروباری زانستی و ئەكادیمییە، چونكە زیرەكی دەستكرد توانای بونیاتنانی ئابوریی هەیەو جەخت لەسەر سەرمایەی مرۆیی دەكاتەوە نەك ئابوری كە سەرچاوەكانی مرۆیی و دارایی بونیات دەنێت.
راشیگەیاندوە، یەكێك لە گرنگترین پرۆژەكانیان ئیدارەدانی سەرچاوە ئاوییەكانە لە رێگەی زیرەكی دەستكردەوە بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەك كە هەردو روباری دیجلەو فورات رێكبخات و پارێزگاری لە ئاسایشی ئاو بكات.
شابەندەر باسی لەوەشكردوە كە فاكتەرە سەرەكییەكانی بونیاتنانی ئابوریی، زانست و توێژینەوەكانە، بونیاتنانی جۆرێكی ترە لە ئابوریی و پێویستە گەنجی داهاتو ئامادەبكرێن تا ببنە خاوەنی لێهاتویی لە شۆڕشی پیشەسازی چوارەمدا بۆئەوەی بەشداربن لە كاركردن لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group