زۆرترین گۆڵی پێچەوانە لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا تۆمار كراوە

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا-
لەگەڵ كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2024، زۆرترین یاریزان گۆڵی پێچەوانەیان لە هەڵبژاردەكەی خۆیان كردوە.
لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2024 زۆرترین گۆڵ تۆمار كراون كە بەهۆی هەڵەی یاریزانانەوە گۆڵیان لە هەڵبژاردەكەی خۆیان كردوەو بۆتە هۆكاری یەكلاییكردنەوەی چارەنوسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان، تائێستا بەو هۆیەوە 6 گۆڵی لەوشێوەیە لەم قۆناغەی یەكەمی پاڵەوانێتییەكەدا تۆمار كراوە كە نزیك دەبێتەوە لە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ كە لەساڵی 2021 بەهەمان هۆ 11 گۆڵی پێچەوانە تۆمار كراوە لە 51 یاریدا.
ئەوەش شیكراوەتەوە كە لەم قۆناغەدا ئەوەی سەرنجی راكێشاوە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گۆڵانەیە كە لەلایەن یاریزانانەوە دەكرێت كە تائێستا 6 گۆڵ هەڵوەشێنراوەتەوە كە تەنها سیانیان لەلایەن یاریزانی بەلجیكا لوكاكۆوە كراون.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە كە چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغەكانی داهاتودا هەڵەی یاریزانان بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانە ناودارەكان چەندین هەلی گۆڵكردنیان لەدەستداوە كە لە خولەكانی پێشوتردا چەندین گۆڵیان بۆ یانەكان تۆمار كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group