حكومەتی عیراق ئامادەكاریی پێشوازیكردنی لە زیارەتكارانی موحەرەم راگەیاند

06/07/2024 عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق ئامادەكارییەكانی دەستپێكرد بۆ ئاسانكاریكردن بۆ ئەو زیارەتكارانەی بەبۆنەی مانگی موحەرەمەوە سەردانی مەزارگەكانی كەربەلا دەكەن لە رۆژی عاشوراو رۆژی چلەدا.
عەبدولئەمیر شممەری وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی عیراق رایگەیاندوە، سەردانی كەربەلامانكردوە لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەرجەم پلانە جیاوازەكانمان گفتوگۆ كردوە بۆئەوەی زیارەتكاران بەئاسانی بگەنە كەربەلاو سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی كارەباو تەندروستیمان لە ماوەی 10 رۆژی یەكەمی ئەو مانگەدا دابینكردوە.
شممەری وتوشیەتی: هێزە ئەمنییەكانی پارێزگاكە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ سەرخستنی پلانە ئەمنییەكان لەمانگی موحەرەمدا سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیش لە پێشوازی زیارەتكاراندا دەبن و بەهەمو توانایەك هاوكاریان دەبن.
لەلایەن خۆشیەوە نوسەییف جاسم پارێزگاری كەربەلا وتی: پلانەكان لە یەكەم رۆژی مانگی موحەرەم دەستپێدەكات و پێشوەختەش ئامادەكاریی بۆ كرابو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group