تۆمەتبارێك دەستگیر كرا بڕوانامەی ناوەندیی هەبوەو خۆی كردوە بە پزیشكی جوانكاریی

07/07/2024 عێراق

نەوا-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە خۆی كردوە بە پزیشكی جوانكاری.
لە راگەیەنراوێكدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگریە وردەكانیان تۆمەتبارێكیان خستۆتە ژێر چاودێریەوە كە خۆی كردوە بە پزیشكی جوانكاری و كلینیكی پزیشكی لە بەغدا داناوەو كاری جوانكاری بۆ هاووڵاتیان كردوە.
ئاماژشیكردوە كە لەپاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانراوە لەكاتی تاوانەكەدا دەستگیر بكرێت و چەندین مادەی پزیشكیش دەستی بەسەردا بگیرێت كە بۆ جوانكاری بەكاریهێناوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی راشیگەیاندوە، لە لێكۆڵینەوەدا تۆمەتبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە بڕوانامەی ناوەندیی هەیەو چەندین خولیشی لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكاری لە كلینیكەكەیدا كردۆتەوە بەرامبەر بە بەدەستهێنانی بڕێك پارە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group