لە دوكانیان نزیكەی 300 دۆنم پوش و پاوان سوتا

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی فراوانەوە لەدۆڵی دوكانیان لە سنوری ناحیەی عەربەت، نزیكەی 300 دۆنم پوش و پاوان سوتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندوە، دوای ئاگاداركردنەوە لەبونی كەوتنەوەی ئاگر لە سنوری ناحیەی عەربەت، دەستبەجێ مەفرەزەیەك لەكارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت گەیشتنە شوێنی دیاریكراو بەمەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە، لە ئەنجامدا بە هاوكاری بنكەكانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتیانی سنورەكە توانیان ئاگرەكە لەماوەی نزیكەی 4 كاتژمێر كۆنترۆڵ بكەن.
لەبارەی زیانەكانیشەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەیكردوە كە زیانەكەی  بۆتە هۆكاری سوتانی نزیكەی 300 دۆنم پوش و پاوان، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش نەزانراوەو بەدواداچونەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group