نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لەسەرەتای شەڕی غەزەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە نزیكەی 51 هەزار كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەكەرتی غەزە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، 36 فەڵەستینی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون لەگەڵ 41 بریندار گەیانراونەتە نەخۆشخانەكانی كەرتی غەزە.
باسی لەوەشكردوە، لە 18/3ی رابردوە تائێستا بەهۆی ئەو بۆردومانەنەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە، یەك هەزارو 482 كەس كوژراون و 3 هەزارو 688ی دیكەش بریندرابون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە سەرەتای شەڕەوە لەساڵی 2023وە تائێستا 50 هەزارو 846 كەس كوژراون و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە، 115 هەزارو 729 كەس.