سەرۆكی ئەمریكا: ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە رێككەوتن، هێرش دەكەینە سەر تاران

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، چاوەڕوانی دانوستانی عومان دەكەن لەگەڵ ئێراندا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن. 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران نەكرا ئەوا رێگای سەربازی دەگرێتەبەر و هێرش دەكاتەسەر تاران و ئیسرائیلیش بەشدار دەبێت و سەركردایەتی هێرشەكان دەكات و ئەوەی دەیانەوێت دەیكەن. 
سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، هیچ كاتێك دانەنراوە بۆ رێككەوتن و هیچ پێشبینییەكیش ناكات بۆ دانوستانەكان، دەیەوێت ئێران بە باشی بمێنێتەوە، بەڵاام نابێت چەكی ئەتۆمی هەبێت، ئێرانیەكانیش تێگەیشتنیان بۆ ئەو بابەتە هەیە. 
هاوكات، پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێداویستی جەنگی بۆ زەریای هیندی گواستوەتەوە و  بۆ شەڕی حوسییەكان بەكاریدەهێنێت، ئەگەر رێككەوتنیش لەگەڵ ئێران نەكرێت ئەوا دژی تارانیش بەكاریاندەهێنێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group