نەوا-
بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی تەكنەلۆژیای ئەتۆمی ئێرانەوە مەسعود پزیشكیانی سەرۆك كۆمار سەردانی پێشانگایەكی ئەتۆمی دەكات.
ئاژانسی هەوڵی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئیران (ئیرنا) رایدەگەیەنێت، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی تەكنۆلۆژیای ئەتۆمی وڵاتەكەیەوە پێشانگای دەستكەوتەكانی پیشەسازی ئەتۆمی ئێرانی بەسەر كردەوەو لە دوایین پێشكەوتن و داهێنانەكانی ئەم بوارەدا ئاگادار كرایەوە، لە سەردانەكەشدا محەمەد ئیسلامی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ كۆمەڵێك بەرپرسی باڵای ئەتۆمی یاوەری پزیشكیان بون.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پزیشكیان لە دوایین دەستكەوتەكانی شارەزایانی ئێرانی لە بواری تەكنۆلۆژیای ئەتۆمی لەوانە پێشكەوتنەكانی سوڕی سوتەمەنی، بەرهەمهێنانی وزە و كارەبا، دەرمانی ئەتۆمی و تەكنەلۆژیای پلازمای بۆ خرایەڕو.
ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویكردۆتەوە، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكدا ئەوەی راگەیاندوە كە وڵاتەكەی هەر گەرەنتییەكی پێویست دەدات كە نایەوێت چەكی ئەتۆمی پەرەپێبدات لەكاتێكدا خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئامادە دەكات.