پارێزگاری كەركوك گرێبەستێكی نوێی بۆ دروستكردنی پاڵاوگەیەكی نەوت واژۆكرد

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حكومەتی خۆجێی كەركوك ڕایگەیاند، كە گرێبەستێكی وەبەرهێنانی بۆ دروستكردنی پاڵاوتگەیەك لە پارێزگای كەركوك واژوو كراوە، كە توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
ریبوار تەها مستەفا، پارێزگاری كەركوك، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی "الصباح" ڕایگەیاند كە دروستكردنی ئەم پاڵاوتگەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی شوێنی كەركوك وەك ناوەندێكی پیشەسازی بۆ ڕاكێشانی سەرمایە و وەبەرهێنەران، هەروەها دوای تەواوبوونی، پارێزگاكە گۆڕانكارییەكی بەرچاو لە بواری نەوتدا بەدەست دەهێنێت، كە دەبێتە هۆی خۆبەڕێوەبردن لە بەرهەمهێنانی ماددە نەوتییەكان و ناردنی زیادەكەی بۆ پارێزگاكانی تر هەروەها ئەم پڕۆژەیە وا لە كركۆك دەكات پشت نەبەستێت بە هەرێمی كوردستان یان بەغدا بۆ دابینكردنی ماددە نەوتییەكان.
لە لایەكی ترەوە، عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگار لە بواری كارە فەنییەكان، ڕایگەیاند كە ئەم پڕۆژەیە كە لەسەر ڕووبەری 976 دۆنم لە نزیك كۆمپانیای گازی باكوور دروست دەبێت و لە ماوەی دوو ساڵ و نیو جێبەجێ دەبێت، 3 هەزار دەرفەتی كار بۆ خەڵكی شارەكە لە هەموو بوارەكاندا دابین دەكات هەروەها ئەم پڕۆژەیە ژینگەیەكی گەشەپێدەر دروست دەكات و دەبێتە هۆی چالاككردنی كارگە و پیشەسازییە بچووكەكانی تر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group