كەش و هەوای خراپ هەڕەشە لە ئەنجامدانی یارییەكەی لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد دەكات

2 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
چاوەروان دەكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی ئینگلیزی یاری نێوان لیڤەرپوول ومانچستر یونایتد بەڕێوە بچێت ، بەلام گومان لەسەر بەڕێوە چوونی لە ئارادایە ، بەهۆی هۆشدارییەكانی خراپی كەشوهەوای باكووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەن، ناوچەكە ڕووبەڕووی بارانبارینی بەخوڕی زیاتر دەبێتەوە، دوای چەند ڕۆژێك لافاو كە ڕێگاكانی داخست و گەشتەكانی شەمەندەفەری هەڵوەشاندەوە، پێشبینیش دەكرێت پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر دابەزن، كە ڕەنگە یاریگاكە و ناوچەكانی دەوروبەری بەفردایپۆشێت
تەحەدای سەرەكی دڵنیابوونە لە سەلامەتی ئەو دەیان هەزار هاندەرەیە كە چاوەڕوان دەكرێت ئامادە بن لە یاریگاكە،و پێدەچێت كۆبوونەوەی گروپی ڕاوێژكاری سەلامەتی ئەنجام بدرێت كە نوێنەرانی هەردوو یانە و پۆلیسی مێرسیساید و ئەنجومەنی شارەوانی لیڤەرپوول لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدرێت
جێگای سەرنجە كە پێشتر یاریی “مێرسیساید دێربی” نێوان لیڤەرپوول و ئێڤەرتۆن لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەهۆی گەردەلولی دارا دواخرا، هاوكات دوێنێ بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا و بەستنی یاریگاكان ژمارەیەك یاریی ناپیشەگەری خولەكان هەڵوەشایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group