وەزیری كارەبا داوایەك لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان دەكات

پێش 3 هەفتە

نەوا-
وەزیری كارەبا لەهەرێمی كوردستان داوا لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان دەكات كارەبا بۆ كارگەو كۆگاكانیان بە وزەی خۆر دابین بكەن. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، كەمال محەمەد وەزیری كارەبا لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی و بازرگانیی باسیان لە دامەزراندنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر كردوە. 
 ئاماژەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ پێشكەشكردنی هەمو ئاسانكارییەك بۆ دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر دەربڕیوە كە لە بواری ئابوری و ژینگەییەوە گرنگییەكی زۆری هەیە.
 هەروەها داواشی لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان كردوە بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ كارگەو كۆگاكانیان كە بە وزەی خۆر كاربكات. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group