لەماوەی 48 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتی رادەگەیەنرێت

22 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی باڵای راگەیاندنی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان رایگەیاند، ناوەندی پرۆسەكان لە وەزارەتی پلاندانان بەردەوامە لە وەرگرتنی ئەو زانیاریانەی بەدەستیان دەگات و دەرەنجامی بەراییش لەدوای 48 كاتژمێری دوای وەرگرتنی زانیارییەكان رادەگەیەنن.
حەیدەر مەجید ئەندامی لیژنەی باڵای راگەیاندنی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان رایگەیاند، سەرجەم دامەزراوەكان رێوشوێنی پێشوەختەیان گرتەبەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریی و بژمێرەكانی ناوەند كاردەكەن بۆ مۆركردنی ئەو زانیاریانەی دەگاتە ناوەندی تۆماركردن، ناوەندی پرۆسەكان لەناو وەزارەتی پلاندنانە میكانزمی وەرگرتنی لە سەرجەم پارێزگاو قەزاو ناحیەو گوندەكان داڕشتوە، هەروەها ناوەندێكی پەیوەندیكردن دانراوە كە نزیكەی 100 فەرمانبەر 24 كاتژمێر كاری تیادا دەكەن تاكو پەیوەندی هاوڵاتیان و بژمێرەكان وەربگرن بۆ هەر پرسیارێك كە هەیانبێت.
مەجید وتوشیەتی، وەزارەتی پلاندانان زانیارییەكان لە بژمێرەكانەوە وەردەگرێت و لەدوای كۆتاییهاتنی پرۆسەكە لەماوەی 48 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group