نەوا-
وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پلانی درێژخایەنیان هەیە بۆ پاككردنەوەی ژینگەی هەولێرو گونجاندنی لەگەڵ پێوەرە ستانداردەكانی جیهاندا.
عەبدولڕەزاق خەیلانی وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە دەنگی كوردی ئەمریكای راگەیاندوە، وەك دەستەی ژینگە لەبەر گرنگی بابەتەكە فەرمانگەی كەشوهەوامان كردۆتەوە كە لیژنەی گۆڕانی كەشوهەواو نوێنەری وەزارەتەكانی تێدایە، پلانی خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوامان تەواو كرد ئێستا خەریكی پلانی كەمكردنەوەی دەرهاویشتەكانین.
وتیشی، پلانمان هەیە بەڵام بزانین چۆن دەتوانین تاساڵی 2030 ئەو پلانە جێبەجێ بكەین، چونكە تەمویلی پێویستەو حسابی ئەوە بكەین تا نەتەوە یەكگرتوەكان لە رێگەی رێككەوتننامەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەمویلی پرۆژەكان بكەن كە لە داهاتودا جێبەجێ ببن، بەڵام توانای حكومەتی هەرێم كەمە ئەگەر پلانەكە وەك خۆی جێبەجێ ببێت هەوای هەولێر تەواو پاك دەبێتەوە كە كە بگونجێت لەگەڵ ستانداردە جیهانیەكاندا.