نەوا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەمو ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچونی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كراوەو هەولێر ئامادەیە بۆ بەڕێوەچونی پڕۆسەكە.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون لە ئامادەكارییەكان بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە سنوری پارێزگای هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێری كردو لەكۆبونەوەیەكەدا بەدواداچونی بۆ ئەرك و كار و ئامادەكارییەكانیان كردوە.
پاشان لە پرێس كۆنفرانسێكدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، هەمو ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچونی سەرژمێری لە سنوری پارێزگای هەولێر كراوەو ئێستا هەولێر ئامادەیە بۆ بەڕێوەچونی پڕۆسەكە، ئەو دڵەڕاوكێیەی سەبارەت بەڕێوەچونی سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان هەبو ئێستا نەماوەو تێبینییەكان چارەسەر كراون.