لە 38 رۆژدا 2 هەزار فەڵەستینی لە غەزە كوژراون

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكومەتی غەزە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیلەوە لە 38 رۆژدا لە باكوری كەرتی غەزە 2 هەزار فەڵەستینی كوژراون.
ئیسماعیل سەوابتە بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی غەزە لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: سوپای ئیسرائیل ماوەی 38 رۆژە بەردەوامە لە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی و پاكتاوی رەگەزی لە باكوری غەزە كە بەهۆیەوە تائێستا 2 هەزار فەڵەستینی كوژراون كە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچون.
سەوابتە داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە بەپەلە دەستوەران بكەن لە پێناو وەستاندنی ئەو كۆمەڵكوژییانەی كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرامبەر بە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەزە ئەنجام دەدەرێن، ئەمریكا، بەریتانیاو ژمارەیەك لە وڵاتی ئەوروپا هاوبەشن لە سیاسەتی برسێتی و كۆمەڵكوژی كە ئێستا لە كەرتی غەزە پەیڕەو دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group