نەوا-
دوو وێستگەی نوێی كەشناسی لە سلێمانی و قەرەداغ دادەنرێن بەمەبەستی تۆماركردنی رەوشی كەشوهەوا بەشێوەی ئۆنلاین.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوو وێسگەی كەشناسی ئۆتۆماتیكی جۆری Ecowitt - HP2560 لە قەرەداغ و سیتەك دانراون كە لێیانەوە بە ئۆنلاین داتاكان وەردەگیرێن و لە میمۆری ناوخۆییشدا ئەرشیف دەكرێن.
راشیگەیاندوە، ئەو رەگەزانەی كە ئەم وێستگانە ئەیانپێون و تۆماریان دەكەن بریتین لە پلەی گەرمی (بەرزترین و نزمترین و تێكڕا)، هەروەها رادەی شێ، خێرایی و ئاڕاستەی با لەگەڵ بارانبارینی رۆژانەو مانگانەو ساڵانە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لەبارەی تۆماركردنی زیاتری ئامێرەكانەوە باسی لەوەكردوە كە توانای دەرخستنی پەستانی هەوا، توندی تیشكی خۆرو تیشكی سەرو بنەوشەییشیان هەیە.