كۆمكاری عەرەبی: ئامانج لە كۆمەڵكوژی غەزە كۆچپێكردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەكانە

14/10/2024 جیهان

نەوا-
ئەحمەد ئەبوغێت سكرتێری گشتی كۆمكاری عەرەبی رایگەیاند، كۆمەڵكوژی ئیسرائیل لەباكوری كەرتی غەزە ئامانج لێی كۆچپێكردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەكانە لە باكورەوە بۆ باشوری كەرتەكە.
ئەبوغێت لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە باكوری كەرتی غەزە دەكات بەتایبەتی لە شارۆچكەی جەبالیا كە لە ئاكامدا تائێستا سەدان كەس كوژراون و برینداربون، ئیسرائیل سود لە سەرقاڵبونی جیهان بە دۆخی لوبنان وەردەگرێت بۆ بەردەوامبون لە ئەنجامدانی تاوانی زیاتر.
باسی لەوەش كردوە، ئیسرائیل پلانی هەیە باكوری غەزە لە ناوچەكانی دیكەی جیا بكاتەوەو ئامانج لە كۆمەڵكوژییەكەی كۆچپێكردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەكانە لە باكورەوە بۆ باشوری كەرتی غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group